پۆلیسی تورکیا بە هێرش بۆ سەر ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی ئۆلاش ئالان قوش یەکێک لە گیان بەختکراوانی ئۆپراسیۆنی سەربازی کوردستانی تورکیا، لە ئێزمیر، 21 چالاکی سیاسی دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیزەکانی پۆلیسی تورکیا بە هێرش بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگایی پارتی سۆسیالیستی هەژاران لە ئێزمیر، وێرای تێکدانی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی یەکێک لە گیان بەختکراوانی پێکدادانی ئەم دواییە، 21 ئەندامی پارت و چالاکە سیاسییەکانی بەشدار لە ئەو ڕێوڕەسمەیان دەستگیر کرد.

ئۆلاش ئالان قوش لە پێکدادانەکانی 8 ی ئۆگۆست لە ئاگری گیانی لەدەست دابوو.

هێزەکانی پۆلیس ڕایانگەیاند کە حوکمی دەستگیر کرانی سەرجەم ئەوانەی کە لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداریان کردبوو، هەبووە بەڵام ئەوان تەنیا بەشێک لە ئەو کەسانەیان دەستگیر کردووە. ناوی چنار ئاڵتان هاوسەرۆکی هەدەپە لقی ئێزمیریش دەبیرنێت.