هەواڵدەری مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: دوا 9 مانگ تێپەڕین لە هەڵبژاردن هیچ یەکە لەلایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران نەگەییشتوونەتە ڕێککەوتن و هاوکات لەگەڵ ئەوەش موقتەدا سەدر لە هەوڵێکدا هەموو نوێنەرانی خۆیی لە پەرلەمان کێشایە دەرەوە و هەموویان تێكڕا دەستیان لە کار کێشایەوە و بە ئەو کارەش چەقبەستوویی سیاسی زۆر پێچراوتر بووەتەوە.
لە ئەو بارەوە "وردە سەعد" هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ حەیدەر بەرزنجی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی ئەنجام داوە کە دەقەکەی لە خوارەوە دێت:
هەندێک شرۆڤەکار ێیان وایە کە عێڕاق ئەمڕۆکە چووەتە نێو تونێلێکی تاریکەوە و ئەو بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیانەوە. ئایا کۆتایی ئەو تونێلە دەگاتە ڕووناکایی؟ بە ڕای ئێوە ڕێکاری دەرچوون لە ئەو قەیرانە چییە؟
من پێم وایە عێراق نەچووەتە نێو تونێلی تاریکەوە، بەڵکوو هەندێک کێشە و ململانێی سیاسی هەیە، بەڵام دۆخەکە جۆرێک نییە کە ناوی تونێلی تاریکی لەسەر بنێین، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێمە هێز و ناوەندی سیاسیمان هەیە کە توانیویانە قەیرانەکانی دوای لەناوچوونی سەددام چارەسەر بکەن.
ئێستا کە خەریکی گفتوگۆین، ڕێگاچارەیەک بۆ ئەو بابەتە هەر هەیە، هەوڵگەلێک بۆ چارەسەر پرسە سیاسیەکان و پێکهێنانی حکومەت هەیە و بەزوویی هەوڵی پێکهێنانی دەدەین.
داواکاری گفتوگۆ لەلایەن گرووپە جیاوازەکانەوە پێشکەش کراوە، گومانی تێدا نییە کە هەندێک لەلایەنەکان لە ئەو بارەوە ڕواڵەتی خۆیان دەردەخەن، ئایا بە ڕای ئێوە ئەو ئەگەرە هەیە کە عێراقییەکان خۆیان بتوانن قەیرانەکە چارەسەر بکەن؟ ئایا ئەگەری هەیە سەدر ئەنجامی گفتوگۆکان قبووڵ بکات؟
نیەتی ڕاستەقینە و پشت پەردەی هەندێک لە داواکارییەکان بەتواوەتی روونە و ئەو داواکاریانە ڕۆڵی نەرێنیان هەیە. بۆ نموونە، هەر وەک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردە بۆ گفتوگۆ بانگهێشت کرا لە حاڵێکدا ئەو خۆی هۆکاری قەیرانەکانی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتیە. ئەوەش بڵێم کە عێراقیەکان خۆیان توانای چارەسەر کردنی پرسەکانیان هەیە، هەرچەند هەندێک ڕاوێژ لەلایەن وڵاتانی دۆستەوە وەکوو ئێران دراوە.
لایەنە بیانییەکان بە دزە لە پرسەکانی عێراق، سەرەڕای جیدی بوونی قەیرانەکە، خۆیان لێێ دوور دەکەنەوە. بەڕای ئێوە هۆکار چییە؟ ئایا ئەوە بەو واتایەیە کە ئەو قەیرانە بەس هۆکاری ناوخۆیی هەیە؟ یا ئەوەی کە لە ئامانج و بەرنامەی دەرەکیشی هەیە؟
لایەنە دەرەکییەکان هەر دەستیوەردانی خۆیان دەکەن. بۆ نموونە نیشانەگەلێکی روون لە پشتگیری دارایی و مێدیایی هەندێک وڵاتانی کەنداوی فارس هەیە کە بەدوای لەناو بردنی حکومەتی عادل عەبدولمەهدییەوە بوون. ئێستاش پاڵپشتیان لەلایەنی دیاری کراو روونە و هەوڵگەلێک بۆ کوودەتای سیاسی لە عێراقیان داوە.
هۆکاری سەرەکی قەیرانی سیاسی چییە؟ ئایا پرسەکە پێوەندی بە خودی سیستەمی سیاسی، ناپوختەیی گرووپە سیاسییەکان یان یاریی دیمۆکراتیکە؟
هۆکاری سەرەکی چەقبەستووی سیاسی ئێستا، ساختەکاری لە هەڵبژاردن وگۆڕینی ئیرادەی دەنگدەرانە و پێوەندی بە ناپوختەیی لایەنە سیاسییەکانەوە نییە.
ئەو چەبەستووییە ئەنجامی کەڵەکە بوونی قەیرانەکان لە ساڵانی ڕابردوویە لەوانە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی 2021. جگە لە ئەوە ئێستاش هەندێک لە لایەنە سیاسییە ناوخۆییەکان هەوڵ دەدەن، گرووپە شیعەکان وەکوو بەرپرسی نەگەییشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی ، گەندەڵی و خزمەتگوزاری لاواز بناسێنن.