ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دژایەتی هێزەکانی کورد و سوننە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەویم، عارف ئەلحمامی وتی: زۆربەی پارتەکانی کورد و سوننە لەگەڵ دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی دژایەتیان کردووە و پەیامگەلێکیان لەسەر ڕاگەیاندنی فەرمی خۆیان بەرانبەر پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ناردووە.

ئەلحمامی زیادی کرد: هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەبێ بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان ئەنجام بدرێت و دەوڵەتێکی نوێ کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەو هەڵبژاردنە و دابین کردنی بودجەی هەبێت پێک بێت.

ناوبراو جەختی کرد کە پەرلەمانیش ئەبێ بە چالاک بوونەوەی خۆی و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ئەبێ یاسای هەڵبژاردنەکان بە پێی حوکەمی دادگای فیدراڵ چاکسازی بکات.