سەلاحەدین دەمیرتاش لەسەر دەسپێکی شەڕ لە سووریا هۆشداریی دا و داوای هەڵوێستی هەمووان کە دژی شەڕ لە سووریای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە هۆشداریی لەسەر لێکەوتەکانی شەڕ لە سووریا، داوای لە هەمووان کرد تا لە دژی شەڕ لە سووریا هەڵوێست بنوێنن و ناڕەزایەتی دەرببڕن.

دەمیرتاش کە ڕۆژی ڕابردوو یادداشتێکی لە ماڵپەڕی مدیا سکۆپ بڵاو بووەوە، بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو بوارێکەوە خەریکە دەڕووخێت، نووسی: حکومەت بە ئۆپراسیۆنی نوێ لە سووریا بەدوای مانەوەی خۆیەتی. بەم شێوەیە شەپۆلێکی ناسیۆنالیستی شۆڤێنیستی دروست دەبێت تا بەر بە رووخانی ئەو حکومەتە بگیردرێت.

دەمیرتاش سەبارەت بە هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا نووسی: هەڵوێستی ئەوان زۆر گرینگ و دیاری کەرە.

ناوبراو هۆشداریی دا: هیچکەس نابێت فریوی کەسانێک بخۆن کە شەڕی سووریا وەکوو ئامێرێک بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی داهاتوو کەڵکوەردەگرن.

دەمیرتاش لە هەمووان داوای کرد تا لە میتینگەکانی هەدەپە لە 6 و 7 ی ئۆگۆست نارەزیاەتی بە شەڕ لە شارەکانی ئامەد و ئەستەنبۆل بەشداری بکەن و "هاواری ئاشتی بکەن".