بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمدیان لە دیداریوەزیری کانگا، پیشە و بازرگانی وتی: بە هەوڵگەلێک کە دراوە کرانەوەیەکی باش لە بواری سەرمایەدانەری بەشی کانگا لە پارێزگا ئەنجام دراوە کە هیوادارین دەستکەوتەکانی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بێتەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە 38 لەسەدی بەرهەمی شووشی زێڕی ئێران هی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، جەختی کرد: بە شێوەی جیدی بەدوای ئەوەداین کە کانگاگەلێکی دیکە لە پارێزگا چالاک بکەینەوە و وێڕای سەرەنج بە پرسی دۆزینەوە، لە بواری وەبەرهێنانی بەرهەمە کانگاییەکانیش پلانی تایبەتمان هەبێت.
موعتەمدیان راشیگەیاند: ئێستاکە بەهۆی نەبوونی پیشەی پێویست، زێڕی ناوچەکە بە شێوەی شووش لە پارێزگا دەچێتە دەرەوە.