بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی گشتی سوپای سووریا ڕایگەیاند، بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا ئامادەییمان هەیە.
هەواڵەری سانا سەر بە حکومەتی سووریا ڕایگەیاند: سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاندووە کە بە بەرز بوونەوەی ئاستی جموجووڵەکانی تورکیا لە خاکی سووریا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و هێرش بۆ سەر ناوچەگەلێکی جیاواز و بریندار بوونی ژمارەیەک هێزی چەکدار و بنکە سەربازییەکانی ئێمە، ڕایگەیاند کە سوپای سووریا ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بوردمانی گوند و شارۆچکەکانی دەڤەری باکووری حەلەب و حەسەکە و قامیشلۆیان زیاد کردووەتەوە.