نوێنەرێکی پەرلەمانی سووریا بە رەخنەی توند لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا جەختی کرد:ئەگەری شەڕی سەربازی لە گەڵ تورکیا لە ئارادایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەواز نوێنەری پەرلەمانی سووریا جەختی کرد: ئامانجی ئەنقەرە لە هێرش بۆ سەر عێراق و سوریا داگیرکردن و دزینی سەروەت و سامانی ئەم دوو وڵاتەیە.

وتیشی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەموو هێڵە سوورەکان و یاسای نێودەوڵەتی لە هێرش بۆسەر سووریا و عێراق پێشێل کردووە.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەگەری شەری سەربازی دژی تورکیا هەیە ئەگەر بێت و بەردەوام بێت لە هەرەشە کردن بۆ سەر سووریا.