مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ هێرش بۆ سەر سووریا ئیزن لە کەسێک ناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی تا ئێستا بۆ هێرش بۆ سەر سووریا ئیزنی لە کەسیك وەرنەگرتووە و ناشگرێت.

چاوش ئۆغڵوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، هەواڵی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر زاخۆی وەدرۆ خستەوە و وتی: پڕوپاگەندای پەکەکە لە دژی تورکیا ڕێک هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا لە باکووری سووریا ئەنجام دراوە و بەرپرسانی عێراقی نابێت بکەونە داوی گرووپە تیرۆریستییەکان.