بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی دوای چەندین هەفتەی ترافیکی دیپلۆماتیک لە تاران بە بۆنەی هاتنی بەرپرسانی وڵاتانی جیاوازی ناوچەیی و جیهانی، ئێران میوانداری کۆبوونەوەیەکی زۆر سازێنەر بوو و ئەوە ڕۆژێکی درەوشاوە بۆ دیپلۆماسی ئێرانە.
تاران بووەتە پایتەختی دیپلۆماسی
ناوبراو بەئاماژە بە ئەوەی کە تاران بووەتە پایتەختی دیپلۆماسی و هاوپەیمانی دژی تیرۆریزم و بەرەنگار بوونەوەی تاک لایەنەیی وتی: دیپلۆماسی ئێران لە مانگەکانی ڕابردوو هەموو توانی و دەفرایەتی خۆیی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بەکار هێناوە.
کەنعانی بە وتنی ئەوەی کە خاوەنانی ناوچەکە پێویستیان بە نووسینی نوسخەی زلهێزە سەروو ناوچەییەکان نییە، جەختی کرد: ناوچەکەی ئێمە زیاتر لە ئەوەی کە پێویستی بە هاوپەیمانی ساختە و سیستەمی بەرگری ناکارامە بە تێچووی زۆرەوە هەبێت، پێویستی بە دۆستایەتی و میکانیزمی ئاسایشی بەکۆمەڵی ناوچەیی هەیە.
پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا گەشە دەکات
ناوبراو وتی: سەفەری ئاغەی ئەردۆغان بۆ تاران زۆر گرینگ بوو. پێشتر پێشنیاری ڕێککەوتنی درێژخایەن درابووە تورکیا کە سەبارەت بە بەرنامەی هاوکاری درێژخایەنی دوو وڵاتەکەیە و دەتوانێت پێوەندی دوو وڵاتەکە لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێتی، بەڕێوەبەرایەتی و پلانڕێژی بکات و چالاکییەکان بە شێوەی هاوبەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دوو وڵاتە بباتە پێشەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو بەڵگە دەبێتە هۆی گەشەی پێوەندی لە بواری سیاسی، ئابووری، بازرگانی، زانستی و تەکنۆلۆژیای ماف و دادوەری، وزە، ئاو، ژینگە و بەرەنگار بوونەوەی سزا سەرووی سنوورییەکان.
بەستێن بۆ ڕێککەوتنی باش هەیە
کەنعانی سەبارەت بە گفتوگۆکانی دۆحە وتی بە پێچەوانەی پاگەندەکانی ئەمریکا ، ئەو گفتوگۆیە باش و سازێنەر چووە پێشەوە و لایەنی ئێران بە نیازپاکی و جیدی لە دانوستانەکان پاڵپشتی دەکات. بەستێن بۆ ڕێککەوتنی باش خۆشە.
وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا ناتوانێت بڕیاری سیاسی سەربەخۆ لە ئەو پێوەندییەدا بگرێت و پێم وایە ئەگەر ئەمریکا لە ئەو بابەتەدا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکاوە و نەک لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە بڕوانێتە باسەکە وادیارە بەستێن بۆ بۆ ڕێککەوتنێکی باش لە داهاتوو هەیە.
ئەمریکا لە سووریا بچێتە دەرەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا ئەبێ کۆتایی بهێنێت بە بوونی سەربازی خۆی لە ناوچەگەلێک لە سووریا و دەست لە تیرۆریستەکان هەڵبگرێت.