سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە پێشێل کردنی یەکپارچەیی سووریا هیچ یارمەتییەک بە بەرەنگاریی تیرۆریزم لە سووریا ناکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی دەستەبەری رەوتی ئاستانە کە لە تاران بەڕێوەچوو، وتی: بوونی نارەوای هێزی داگیرکەری ڕژێمی ئەمریکا بووەتە هۆکاری شڵەژانی سووریا و ناوچەکە.

وتیشی: ئەمریکا وێرای زیاتر کردنی بنکە نایاساییەکانی خەریکە سەرچاوعی سروشتی و بە تایبەت نەوتی سووریا دەدزێت و دەبێ بە زووترین کات هێزەکانی لە ناوچەکە بباتە دەرەوە.

رەئیسی رایگەیاند کە رەوتی ئاستانە وەک چوارچێوەیەک بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا دەستکەوتی باشی بووە.

راشیگەیاند: ئێران وێرای ئیدانە کردنی هەرچەشنە گەمارۆیەک رادەگەیێنێت کە بە هێزتر بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی سووریا.

ئەوەشی وت کە پێشێل کردنی یەکپارچەیی سووریا هیچ یارمەتییەک بە بەرەنگاریی تیرۆریزم لە سووریا ناکات.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: تەنیا رێگای پاوەجێی و ئاسایش لە سنوورەکانی سووریا ئەوەیە سوپای سووریا لە سنوورەکان بێت و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی درواسێ بکات.

.