وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی لە هەوڵ و ڕۆڵی سازێنەری ئەو وڵاتە لە ڕێکخستن و بەەوپێش بردنی گفتوگۆ ناوچەییەکان دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق هەندێک پرسی هاوبەش لە بواری پێوەندی دوولایەنە و هەروەها هەندێک پرسی ناوچەیی لەوانە ڕەوتی گفتوگۆکانی تاران و ڕیازی لێک دایەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵهیان هەروەها بە دەسخۆشی لە هەوڵ و ڕۆڵی سازێنەری عێراق لە ڕێکخستن و بەرەوپێش بردنی گفتوگۆ ناوچەییەکان لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش و گەشە لە ناوچەکە، لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ بەردەوام بوونی هاوبیری و گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی بە مەبەستی شوێنگریی پرسی هاوبەش لە بواری دوو لایەنە و ناوچەیی جەختی کرد.