فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى توركى لەڕۆژئاوای موسڵ بۆردومانى ئۆتۆمبێلێكى كردو پێنج كه‌سى كرده‌ قوربانى.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژئاواى شارى موسڵ فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌تى كرد كه‌ پێنج كه‌سى تێدابووه‌.

پەیامنێرى شارپرێس له‌سنورى موسڵ ئاشكرایكرد، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی ئەو ئۆتۆمبێلەی کردۆتە ئامانج‌ كه‌ پێنج کەسی تێدابووه‌و یەکێک له‌سه‌رنشینه‌كانیش ئافرەت بووە.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئەو پێنج کەسە لایه‌نگرانی پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە) بوونەو سه‌رجه‌میشیان گیانیان لەدەستداوە

هه‌روه‌ك میدیا فه‌رمى توركیاش ناوى به‌رپرسێكى باڵاى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)ى ئاشكراكردووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن میته‌وه‌ به‌ئامانجگیراوه‌ لەناوچەی (دهۆک ـ گارە) له‌هه‌رێمى كوردستان، تائێستاش په‌كه‌كه‌و هه‌په‌گه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستنه‌كردۆته‌وه‌.