بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا لە دکی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچە ڕایگەیاند کە هێزەکانی سێ ساڵە کە لە دئامادەباشیدان و بۆ هەر جۆرە هێرشێک لەلایەن تورکیاوە ئامادەییان هەیە. ناوبراو داوای لە هەموو خەڵک و ناوەندە پێوەندیدارەکان کە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا یەک بگرن.
ناوبراو هەروەها لە هێرشە جۆراوجۆرەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە هەواڵی دا و وتی: ئەوان لە مانگی ڕابردوو 360 جار هێرشیان کراوەتە سەر و لە 7 هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، 6 کەسی سڤیل گیانی خۆیان لەدەست داوە.
ناوچەی ژێر کۆنترۆڵەکانی تورکیا بووەتە گیانپەنای داعش
کۆبانێ بە ئاماژە بە ئەوەی کە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی تورکیا ناوچەیەکی ئەمن بۆ چەکدارانی داعشە، وتی: لە ئۆپراسیۆنی دژی داعش لە ئەو ناوچە زۆربەی سەرکردەکانی داعش وەکوو ئەبووبەکر بەغدادی کوژران. ئەوە نیشانی دەدات کە چ کەسێک پابەندی ڕێککەوننامە نییە. دەتوانین بڵێین کە ئێمە پابەندەی ڕێککەوتنەکە بووین. هێزەکانی ئێمە 32 کیلۆمەتر کشاونەتەوە و هێزەکانی سووریا لەوێ جێگیر بوون.
ناوبراو زیادی کرد: ئامانجی تورکیا لە پاگەندەی پێشێل کردنی ئاگربڕ لە لایەن ئێمەوە، دابەشی کردنی سووریا و ڕێگری لە چارەسەری قەیرانە.
ئێمە بە هەر شێوەیەک کە بکرێت بەرەوڕووی هێرشەکان دەبینەوە
فەرماندەی هەسەدە بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی زۆرمان بۆ ڕێگری لە ئەو هێرشانە ئەنجام داوە، وتی: ئێمە داوامان لە هەموو دەزگا پێوەندیدارەکان کرد تا بەر ئەو هێرشە بگرن. ئێستا وەک ڕابردوو نییە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا هەڵوێستیان هەیە بەڵام ئەم هەڵوێستانە بۆ ڕاگیرانی هێرشەکانی بەس نییە. ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ڕێگری لە ئەو هێرشە ئەنجام دەدەین.
ئەو شەڕە سەرتاسەری خاکی سووریا دەگرێتەوە
هەموو هەوڵی ئێمە تا ئێستا ئەوە بووە کە منبەج و تل ڕەفعەت بە شەڕەوە تێوەنەگلێن . ئەگەر دەوڵەتی تورکیا لەسەر ئەو هێرشە داکۆکی بکەن، ئێمەش بۆ بەرگری جیدی ئامادەین. ئێمە 3 ساڵە لە ئامادەباشیداین . ئێمە وانەی زۆرمان لە ئەزموونی عەفرین، سەرێکانی و گرێس پی وەرگرتووە. ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هیرش بکات، ئێمە ئەنجامەکەی دیاری دەکرین نەک ئەوان. ئەم جارە شەڕ تەنیا شەڕی کوردەکان نییە و هێزەکانی هەسەدە تێوەناگلێن. ئەو شەڕە سەرتاسەری سووریا دادەگرێت.