بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو نزیک بە 150 بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و لۆپجستیکی هاوپەیمانان بە ڕێبەری ئەمریکا گەییشتووەتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بریتانیا، لە گەییشتنی کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەری ئەمریکا بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە دوو هەفتەی ڕابردوو هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە کە گۆڕانکارییەکانی سووریا چاوەدێری دەکات، ڕۆژی ڕابردوو کاروانی هاوپەیمانان بریتی لە 80 بارهەڵگر، جیهازاتی سەربازی قورس، لۆجستیک و سووتەمەنی پێویستی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە هاتووەتە ناو ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەو ڕێکخراوە ئامانج لە گواستنەوەی جیهازت بۆ بنکەی هاوپەیمانانی هەوڵ بۆ بەهێز کردنەوەی ئەو هێزانە هاوکات لەگەڵ بەرز بوونەوەی ئاستی پێکدادانەکان لە سووریا و ئەگەری سەرهەڵدانی پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە جیدی لە نێوان هێزە کوردییەکان و سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو ولاتە ڕاگەیاندووە.