سەرۆکی لێژنەی زۆرانی کوردستان لە بانگهێشت کردنی زۆرانبازی گەنجی کوردستانی بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمشید خەیرئابادی ڕایگەیاند: محەمەد موبین عەزیمی زۆرانباری ناسراوی کوردستان لەسەر بانگهێستی کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بانگهێشت ییەکەم قۆناغی ئوردووی ئامادەیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی گەنجان کرا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم قپناغە لە ڕاهێنانەکانی زۆرانی ئازادی گەنجان بە ئامادە بوونی 20 زۆرانباز لە پارێزگاکانی سەرتاسەری ئێرانەوە لە ئەمڕۆ شەممە 25 ی پووشپەڕ بە میوانداری تاران و لە شوێنی کەمپی هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی زۆرانی کۆمەڵەی وەرزشی ئازادی دەست پێدەکات و تا 5 ی گەلاوێژ درێژەی دەبێت.

خەیر ئابادی ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازاد و فەرەنگی گەنجانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی بولگاریا ئامادە دەبن.