بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان لە درەوشانوەی بەدمینتۆن کارانی کوردستان لە کێبڕکێیەکانی ڕەنکینگی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی بەدمینتۆنی ڕەنکیگی گەورەساڵان بە ئامادە بوونی زیاتر لە 88 بەدمینتۆن کار لە سەرتاسەری ئێرانەوە لە ڕۆژانی 22 بۆ 24 پووشپەڕ بە میوانداری پارێزگای قوم بەڕێوە چوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە مێهران شەهبازی بەدمینتۆن کاری شیاوی کوردستانی لە بەشی تاکەیی بە بردنەوەی هەموو ڕکابەرەکانی خۆی ، پلەی یەکەمی ئاستی ئێرانی بەدەست هێنا.

جەولایی وتیشی: هەروەها لە بەشی دوو کەسی ئەو کێبڕکێیانە ڕەزا شەهبازی و مێهران شەهبازی پلەی سێهەمیان وەدەست هێنا.