بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێز و لۆژیکەوە لە ڕێگای پەرەپێدانی ئابووری و هەوڵی ئابڕوومەندانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان درێژە دەداتە ڕێگای خۆی.
ناوبراو زیادی کرد: هەرگیز لە ماگی ڕەوای گەلی ئێران ناکشێینەوە. دەسخستنی ڕێککەوتنی باش، بەهێز و سەقامگیری ئامانجی ئێمەیە. بێ گومان نمایشی کۆشکی سپی و زایۆنیزم لە ناوچەکە، ئێمە پاداگرتر دەکاتەوە.