چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە چڕ بوونەوەی پێکدادان لە ناوچەی سنووری نێوان هێزە کوردییەکان و سوپای تورکیا لە باکووری حەلەب هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە چڕ بوونەوەی پێکدادان و ئاڵۆزی بە چەکی قورس و سووک لە نێوان هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە بەرەی باکووی حەلەب هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی دەوڵەتی سووریاش لە پاڵ هێزە کوردییەکان لەگەڵ تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بە شەڕ هاتوون.

لەم دواییەدا و دوای هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا، گۆڕانکارییە سەربازییەکان ل باکووری سووریا خێرا بووەتەوە. هاوکات هەوڵی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ڕێگری لە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاوی تورکیا لە دژی کوردەکان درێژەی هەیە.