بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نوور نیوز، عەلی شەمخانی لە کاتی گەییشتنی بۆ ئەرمەنستان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە داکۆکی دەوڵەتی سێزدەیەم لەسەر سیاسەتی بنەڕەتی پەرەپێدان و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، سەفەرەکەی بۆ ئەرمینیای لە هەمان پێوەندیدا وەسف کرد.
ناوبراو جەختی لەسەر هەوڵ بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە لە ڕێگای هاوکارییە ناوچەییەکان کرد و وتی: هەر بۆیە ئێمە لە فۆرمەگەلێک وەکوو 3+3 پاڵپشتی دەکەین.
شەمخانی هیوای خواست کە گفتوگۆکانی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان لە چوارچیوەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی هەر دوو وڵاتەکە ببێتە هۆی ئاشتەوایی.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکەیە.