8 چالاکی سیاسی کوردی تورکیا و لەوانە سەرۆکی هاوبەشی سەندیکای فەرمانبەرانی تەندروستی زیندانی کران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 8 چالاکی سیاسی کورد لەوانە سەلما ئاتابی، سەرۆکی هاوبەشی سەندیکای فەرمانبەرانی تەندروستی و‌کۆمەڵایەتی و گونول ئەردەن سەرۆکی هاوبەشی پێشووی ئەم رێکخراوە مەدەنییە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوەی تیرۆریستی لە لایەن دادگای ئەنقەرەوە زیندانی کران.