بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال خدری بە ئاماژە بە کاڵا هەناردەییەکان لە سنووری سەیرانبەندەوە وتی: لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 117 تۆن کاڵا بریتی لە پووکەی بیناسازی، جۆرەکانی پلاستیک، شووشە و میوە و تەڕەبار لە ئەو بازاڕچەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بڕی دۆلاری ئەو کاڵاگەلە 25 ملیۆن و 935 هەزار دۆلار بووە، زیادی کرد: هەر لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵیشدا 73 ملیار ڕیاڵ کاڵا بە بڕی دۆلاری یەک ملیۆن و 743 هەزار دۆلار بە کێشی 467 تۆن کاڵا هاوردە کراوە.