مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەگەر فەنلاند و سوید پابەندی بەڵێنەکان لە ڕێککەوتنی ئەوم دواییەمان نەبن، ئەوا ئیزن نادەین تەڤلی ناتۆ بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ئەم دواییەیان لەگەڵ فەنلاند و سوید هەمبەر هەڵوێستی ئەو وڵاتانە بەرانبەر پەکەکە وتی: ئەگەر ئەو وڵاتانە پابەندی ڕێککەوتنەکەیان نەبن خۆمان هەوڵی پێویست لەسەر ئەو ناوچە دەدەین و ئیزنیش نادەین فەنلاند و سوید تەڤلی ناتۆ بن.

ناوبراو هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ڕووسیا مافی دەستێوەردان لە کارەکانی تورکیا لە سووریایان نییە.

چاوش ئۆغڵوو بە پاگەندەی ئەوەی کە ڕووسیا و ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان لە باکووری سووریا بۆ پاکتاو کردنی ئەو ناوچە لە هێزە کوردییەکان نەبوون، ڕایگەیاند کە تورکیا پرسەکانی خۆی لە سووریا چارەسەر دەکات و ئەو دوو وڵاتە مافی قسە کردنیان لە ئەو بارەوە نییە.