هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی داعش لە یەک مانگی ڕابردوویان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی داعشیان لە مانگی جوون ڕاگەیاند.

بە گوێرەی بەیاننامەی ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، ئەو هێزانە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، یازدە ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجام داوە. لە ئەو ئۆپراسیۆنگەلە 17 ئەندامی داعش دەستگیر کراون کە زۆربەیان ڕێبەرانی ئەو گرووپەن.

هەروەها لە ئەو ئۆپراسیۆنانە دوو سەرکردەی داعش کە دەیانەویست مادەی تەقەمەنی و بڵاو کردنەوەی ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ئەنجام بدەن، کوژراون.

ئەو ناوەندە ئاماژەی داوە کە دەستگیر کراوەکان دانیان بە ئەوە داناوە کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە تورکیاوە بەتایبەتی لە شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی پاڵپشتی مادی و سەربازی دەکران.