بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ڕاگەیاندنی دژایەتی ئەنقەرە لەگەڵ گەمارۆ تاک لایەنەکان لە دژی ئێران، لە هەنگاوەکان بەرەو بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هیوای دەربڕی.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مەولوود چاوش ئۆغڵوو لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە وتی کە دوو لایەنەکە هەموو لایەنەکانی پێوەندی دوولایەنەی نێوان ئەنقەرە و تاران و شێوەی باشتر کردنی هاوئاهەنگی و هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکانیان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها لەسەر زەروورەتی بەردەوام بوونی هاواکری لەگەڵ ئێران لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وەکوو دوژمنی هاوبەشی هەمووان جەختی کرد.
چاوش ئۆغڵوو هەروەها جەختی کرد کە ئەنقەرە دژی گەمارۆ تاک لایەنەکان لە دژی ئێرانە.