مدحت سنجر بە شەڕی ڕەوانی وەسف کردنی پرسی دانوستانی حکومەت لەگەڵ ئۆجالان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکان، وتی: پارتەکەی چی دیکە فریوی ئاپەکە ناخوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مدحت سنجر هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بابەتی گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالانی شەڕی ڕەوانی وەسف کرد و وتی کە هەدەپە فریوی حکومەت ناخوات.

سنجر لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سەبارەت بە دەنگۆی بڵاو بوونەوەی نامەیەک لە لایەن ئۆجالانەوە لەلایەن حکومەتەوە یان دەسپێکی دانوستانی نوێ لە نێوان هەدەپە و ئاکەپە، وتی: پێش لە هەموو هەڵبژاردنەکان ئاوەها دەنگۆگەلێک بڵاو دەکەنەوە. بە شێوەیەک کە نیشانی بدات کە هەدەپە لە هەڵبژاردنەکان نزیک لە ئاکەپە بووەتەوە و لەگەڵی هاوکاری دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە بەسە ئەنجامی ئاوەها دەنگۆگەلێک لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ببینن.