لە حاڵێکدا کە هەندێک لایەنەکانی سەر بە تورکیا پاگەندەی چوونە دەرەوی ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە ڕۆژاوای فرات دەکەن، کارناسان پێیان وایە کە ڕووسیا لەوێ نەچووەتە دەرەوە و بەگوڕتریش خۆی دەنوێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی باڵای تورکیا کە هەر هەڕەشەی هێرش لە کوردب سووریا دەکەن، بەتایبەتی دەستیان ناوەتە سەر ناوچەی منبەج و تل ڕەفعەت کە هێزەکانی ڕووسیا تێیاندا بوونیان هەیە.

کارناسانی پرسەکانی سووریا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بوونی هێزەکانی ڕووسیا لە ئەو ناوچە دەتوانێت لەمپەری جیدی بۆ هێرش بۆ سەر تورکیا بێت، ئەگەری سێهەمین ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکان بە پێی دژایەتییە بەربڵاوەکان دوور لە چاوەڕوانییە.

لە حاڵێکدا کە هەندێک لایەنی سەر بە تورکیا پاگەندەی چوونە دەرەوی ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە ڕۆژاوای فرات دەکەن، هەندێژ لە کارناسان پێیان وایە کە ڕووسیا لەوێ نەچووەتە دەرەوە و بەگوڕتریش خۆی دەنوێنێت بەڵام ئەگەر ئەو پاگەندە ڕاست بێت کاری تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکان ئاسانتر دەبێت.

بەڵام هەندێک لە بەرپرسانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕووسیا هاوکات لەگەڵ جەخت لەسەر پاگەندەی خۆیان لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە تل ڕەفعەت، لە جێگیر کردنی هەندێک لە هێزەکانی نزیک لە سووریا لەوێ هەواڵیان داوە. ئەحمود مستۆ لە بەرپرسانی سوپای ئازاد ڕایگەیاندووە بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ڕووسیا، هێزەکانی نزیک لە دیمەشق لە ئەدلەب و حەلەب جێگیر بوون.