بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی شاری وان و دەوروبەرەکەی چەند ڕۆژێکە کە بۆ کڕینی نان تووشی کێشە هاتوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی بەرز بوونەوەی بێ وێنەی نرخی ئارد، کارەبا و گازی سروشتی، نانەواخانەکانی وان نانی کەمتر چێ دەکەن و هەنێکیشیان بەتواوەتی چالاکییەکانیان ڕاگرتووە.
لە 7 مانگی ڕابردوودا نرخی نان لە وان چوار جار بەرز بووەتەوە، ئێستا نانەواخانەکانیش دەیانەوێت نرخی نان، کە تا ئێستا 2.5 لیر بووە، بۆ 5 لیر بەرز بکەنەوە.
نانەواخانەکان دەڵێن بە نرخی ئێستا چێ کردنی نان تووشی زیان دەبین و ئەو پاریە بە وزە، کرێ و مووچەی کرێکارەکان ڕاناگات، لەلایەکی تریشەوە خەڵک لە بەرز بوونەوەی نرخی نان سکاڵا دەکەن و دەڵێن توانی کڕینی نان بە نرخی زیاتریان نییە.