بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلموسلە، وەفا محەمەد ڕایگەیاند: پرسێکی گرینگ هەیە کە هەمووان چاوپۆشی لێدەکەن و ئەویش ئەوەی کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی هێشتا لە باری سیاسی و خەڵکییەوە لە جێی خۆیەتی و هەڵنەوەشاوەتەوە و بوونی ئەو هاوپەیمانییە لە فراکسیۆنە پەرلەمانییەکانی پارتی و هاوپەیمانی حاکمیەت دەردەکەوێت.
وەفا محەمەد زیادی کرد: چوار تەوەری گرینگ هەیە کە پارتی لە گفتوگۆکانی خۆی پشتیان پێ دەبەستێت کە یەکەمیان ئەوەیە کە ئەگەر دەمانەوێت حکومەتێکی بەهێز پێک بهێنین کە چوار ساڵ بتوانێت دەسەڵاتداری بکات، ئەبێ رەوتی سەدر بە هەموو هێزەکانی خۆیەوە لە بواری سیاسی بەشدار بێت.
ناوبراو زیادی کرد: تەوەری دیکە شاندە سەرەتاییەکانی دانوستانەکان ئێستا خەریکی وتنەوەی ڕوانگەی پارتی و بیستنی ڕوانگەکانی لایەنەکانی بەرانبەن تا بەرپرسانی هەرێم لە ئەو ڕوانگانە ئاگادار بکەنەوە و پاشان سەبارەت بە ئەوانە لەگەڵ هاوپەیمانی حاکمیەت گفتوگۆ بکەن و هەموو بابەتەکان بە یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی واتا ڕەوتی سەدر ڕابگەێین.
وەفا محەمەد تەوەری دیکەی شرۆڤە و بەڕێوەبردنی ڕاستەقینەی دەستوور و چارەسەری هەموو کێشەکان لەوانە پرسی نەوت و گاز و بەڕێوەبردنی مادەی 140 ی دەستووری ڕاگەیاند.
ناوبراو مافی چەکدار بوونی حکومەتی فیدراڵ و ئەوەی کە هەموو گرووپە چەکدارەکان بێ هەڵکەوت ئەبێ لە ژێر کۆنترۆڵی فەرماندەیی گشتی هێزەکان بن، لە دیکەی تەوەرگەلێک کە ئەبێ لە هەموو گفتوگۆکانی پارتی دیمۆکرات لە بەغدا بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بێنە ئاراوە، هێنایە ئەژمار.