وڵاتی به‌لژیكا 16 (شازده‌) منداڵ و 6 (شه‌ش) ژنی له‌ كه‌مپی هۆڵی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به‌ئاژانسی فرانس 24ی راگه‌یاندووە: سه‌رجه‌م ئه‌و منداڵانه‌ی به‌لژیكا له‌ كامپی هۆڵ گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ خوار 12 (دوانزه‌) ساڵه‌وه‌ بون.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌و 6 (شه‌ش) ژنه‌ ره‌وانه‌ی عێراق كراون بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگای وشكانییه‌وه‌ سنوری عێراق تێپه‌ڕێنن و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌لژیكا بگوازرێنه‌وه‌.