رێبەرێکی هاوپەیمانیی فەتح وتی: 90 لەسەد ڕێژەی خەسار و گیانلەدەستدانەکانی جەنایەتی تورکیا لە هەرێم ئاشکرا ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عودەی عەبدولهادی وتی: لە ساڵی 2003 تا ئێستا تورکیا دەیان گوندی کوردی کاول کردووە و هەزاران بنەماڵەی ئاوا ە کردووە.

زیادی کرد: تورکیا ئۆردووگا و دەیان ناوچەی هاوشێوەی بنکەی سەربازی تەیار بە چەک لە هەرێمی کوردستان هەیە.

جەختیشی کرد: زانیارییەکان سەبارەت بە 90 لە سەدی جەنایەتەکانی تورکیا لە هەرێم بڵاو نابێتەوە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هەندێ پارتی کوردە و ئەمەش زۆر مەترسیدارە.