لێکۆڵەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداریی دا ئامانجی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی بەردەوام لە باکووری سووریا، دەرکردنی کوردەکان لە ئەو ناوچە و جێگیر کردنی عەرەبە ئاوارەکان لە ئەو ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فابریک بالاشهر، مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا و لێکۆڵەری پرسەکانی سووریا لە ناوەندی بیری واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین، هۆشداریی داوە هەڕەشەکانی ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەنجامی سێهەمین ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکانی سووریا جدییە و ئەو ئۆپراسیۆنانە بە پێی پڕۆژەی ڕێکخراوی ئەو بۆ جودا کردنەوەی باکووری سووریا دەچێتە پێشەوە.

ناوبراو بە فڕەنس 24 وتی: ئەردۆغان دەیەوێت بە پێی ئەم پڕۆژە کوردەکان لە باکووری سووریا دەربکات و بو جێگیر کردنی عەرەبە ئاوارەکانی ناوچەکانی دیکەی سووریا لە ئەوێ، ناوچەیەکی سەربەخۆ هاوشێوەی باکووری قبرس و لەژێر کۆنترۆڵی خۆی پێک بهێنێت.

ئەو لێکۆڵەرە هەڕەشەی ئەردۆغان بۆ درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکان بەتایبەتی لە. منبەج، تل ڕەفعەت و کۆبانێ جیدی وەسف کرد و هۆشداریی دا، تورکیا بەدوای دروست کردنی ناوچەی ئەمنی دژە کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

فابریگاس بلانشە ڕایگەیاند: ئەردۆغان بە کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتێک کە هاتووەتە پێشەوە لە شەڕی ئۆکراینا و سەرقاڵ بوونی ڕۆژئاوا بە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕووسیا بە هەڵبژاردنی ئەم کاتە بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر کوردەکان پلانی ڕشتووە.