16 رۆژنامەنووس لەو 22 ڕۆژنامەوانەی لە ئامەد دەستبەسەر کرابوون، بە بڕیاری دادگە زیندانی کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 16 کەس لە رۆژنامەنووسانی کورد کە رۆژی 8ب جوون بە فەرمانی دادستێنی گشتی ئامەد دەستبەسەر کرابوون، رەوانەی زیندان کران.

فرات نیوز نووسی: ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان و ئەندامانی بنەماڵەی دەستگیر کراوەکان لە بەردەم دادگەی ئامەد بۆ دەربڕینی نارەزایەتی کۆبوونەوە.

ئەم رۆژنامەوانانە بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ تیرۆریزم دەستبەسەر کراون.