بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بە ه‌گوێره‌ىئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، کەمێک بەر لەئێستا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا، دووجار بۆردوومانی ناوەندی ئەنجومەنی گەلی شارەدێی سنونێ-ی سەر بەشنگالی کردووه.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بۆردومانەکە كوژراو‌و برینداری لێکەوتوەتەوە كه له‌نێویاندا منداڵیش هه‌یه‌و زیانێکی زۆریش بەدوکاندارەکانی دەوروبەری بیناکە گه‌یشتووه.
میدیاى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، تورکیا بەپشتیوانیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و مسته‌فا کازمی چەندینجاره ناوەندە مەدەنییەکانی شنگالی کردووەتە ئامانج.
ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌ش له‌كاتێكدایه، دژه تیرۆرى پارتى له‌په‌یجى خۆیه‌وه نوسیویه‌تى:"فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردومان کرد‌و زیانی گیانی‌و مادی لێکەوتۆته‌وه".
دژه تیرۆرى كوردستان ده‌ڵێت:"بە گوێرەی زانیارییەکانمان، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەیان لەناحیەی سنوونێ لەقەزای شنگال بۆردومان کرد‌و بەگوێرەی زانیارییەکانیش، بۆردومانەکە زیانی گیانی‌و مادی لێکەوتووەتەوە