ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی دووشەممە هۆشداریی دایە ئەو کەسانە کە بۆ پەرەسەندنی ئاژاوە و پاڵپشتی لە شەڕی ناوخۆیی لە عێراق هەوڵ دەدەن، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی دووشەممە هۆشداریی دایە ئەو کەسانە کە بۆ پەرەسەندنی ئاژاوە و پاڵپشتی لە شەڕی ناوخۆیی لە عێراق هەوڵ دەدەن، هۆشداریی دا و لەسەر پێداویستی پێکهێنانی حکومەتێک کە لە خزمتی خەڵکدا بێت، جەختی کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پاڵپشتی لە داواکاریی هاووڵاتیان بۆ خزمەتگوزاری لە خۆپیشاندان دەکەین، وتی: بەڵام کێشەکانی وڵات بە دروست کردنی ئاڵۆزی و داخستنی شەقامەکان چارەسەر نابێت، ئێستا دوای دەستلەکار کێشانەوەی نوێنەرانی رەوتی سەدر لە پەرلەمان لەگەڵ ڕاستییەکی نوێ بەرەوڕوو بووینەتەوە.

خەزعەلی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حەشدی شەعبی وتی: عێراق بە بۆنەی هەوڵەکانی مەرجەعیەت و حەشد سەرکەوتنی زۆری بەدەست هێنا. ئیزن نادەین حەشد بچێتە ڕیزی هیچ گرووپێکی سیاسییەوە. ئەبێ سەرەنج بدەین کە ئەمریکا ، عێراقی لە ناوبرد کە یەکەم بواریشی ئەرتەش بوو و واشنتۆن پاڵپشتیی لە گەندەڵی و ئاڵۆزی و پێکدادان لە عێراق کرد.