کارناسێکی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: سوپای تورکیا لە ئێستادا 50 بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکار جاف کارناسی ئەمنیی کورد بە ئاماژە بە بوونی سەربازانی تورکیا لە هەرێم جەختی کرد: گەورەترین بنکەی تورکیا لە پارێزگای دهۆکە.

راشیگەیاند: سوپای تورکیا 50 بنکەی هەیە لە هەرێمی کوردستان کە 21 بنکەیان سەرەکین و هەر هەمووشیان لە نێوان هەولێر و دهۆک و لە سەر سنوور هەڵکەوتوون.

ئێستا بنکەی گەورەیان لە ناوچەی کانی ماسی دهۆکە و پێشتر لە سیدەکانی هەولێر بوو.

لانی کەم ئێستا 10 هزار هێزی سەربازی تورکیا لە عێراقن.