فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند:چربوونەوەی هەڕەشە و هێرشی تورکیا کاریگەریی نەرێنی لە سەر شەڕ لە گەڵ داعش لە باکووری سووریا دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ لە تویتێکدا نووسی: هەر چەشنە دەستدرێژی نوێ درێژەی دابەش کردنی باکووری سووریایە.

بەرەبەیانی پێنچ شەمە لە دەڤەری حەسەکە بە هۆی بوردومانی تورکیا منداڵێک بریندار کرا. هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمە تورکیا پەلاماری باکووری سووریای دەستپێکرد و شەش هێزی سنوورەوانیی دەوڵەتی سووریای لە تەل تەمەر بریندار کرد.