بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە چڕ بوونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی ڕووسیا لە باکووری سووریا دوابەدوای هەڕەشەی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، هەواڵی دا.
ئەو ناوەندەی چاوەدێری بەسەر گۆرانکارییەکانی سووریا، لە گواستنەوەی دوو شەڕکەر و شەش کۆپتەری سەربازی ڕووسیا بۆ شاری قامیشلۆ هەواڵی داوە.
ڕووسیا بەدوای هەڕەشەی سەربازی تورکیا هەوڵی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی پانتسیر لە شاری قامیشلۆی داوە.
ئەو ناوەندە هەروەها لە گەشتلێدانی کۆپتەرەکانی ڕووسیا لەسەر ئاسمانی شاری منبەج هەواڵی دا. یەکێک لە ئامانجەکانی تورکیا لە ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە شاری منبەجە.