وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت: وڵاتەکەی لە گەڵ کوردی سووریا پەیوەندی هەیە و داوایان لێدەکات بۆ چارەسەریی کێشەکانیان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دانوستان بکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دیمانە لە گەڵ ڕاشا توودەی لە نزیک بوونەوەی ڕوانگەی کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا هەواڵی داوە.

لاورۆف وتی: ئێمە لە گەڵ کوردی سوو یا خەریکی گفتوگۆین تاکوو هانیان بدەین لە گەڵ دیمەشق گفتوگۆبکەن.

وتیشی: بوونی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا زیانبەخشە و ئەمریکا و بەشێکی زۆر لە سووریای داگیر کردووە.