بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆحوڵڵا غوڵامی ڕایگەیاند: ئەو ڕێژە کاڵایە بە کێشی 541 هەزار و 470 تۆن لە ڕێگای سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئاستە هەناردە کردنە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی لە باری بڕەوە 68 لەسەد و لە باری کێشەوە 93 لەسەد گەشەی هەبووە.
بەرپرسی گشتی گومڕوکی پارێزگای ئیلام وتیشی: زۆریبەی کاڵا هەناردە کراوەکان بریتین لە ، بەرد، کاشی، سرامیک، ئاسن، بەرهەمی ئاسنی، تەڕەبار، بەرهەمی پێترۆشیمی، بەردی ئاسن، کلینکری چیمەنتۆ، بەرهەم پلاستیکی، شووشە و بەرهەمەکانی، ئۆتۆمبیل و ... .