بەڵگەکان لەسەر تیرۆری دوێنێ لە تاران نیشانی دەدات کە جارێکی دیکە شوێن پێی ئیسرائیل لە ئارادایە. گرێیەکی شێرپەنجەیی کە ناوکی بە تیرۆر و جەنایەت بڕدراوە و جگە لە ڕیشەکێشی دەرمانێکی تری نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: دوێنێ سەردار خودایی پاش چەندین ساڵ گیانفیدایی لە بەرەکانی شەڕ دژی تیرۆریزم و توندڕەوی بە دەستی هۆکارەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە تاران شەهید کرا.

بۆچی سەیاد خودایی تیرۆر کرا و کێها لە ئەو ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییە دەستیان هەبوو؟

بەڵگەکان دەریدەخات کە هەم ئەمریکا و بەتابەتی کۆمارییەکان و ئیسرائیل و گرووپی مونافقین لە ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستیان هەبووە. لە ئەم ڕۆژانەش کە بابەتی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا لە ئارادایە، ئیسرائیل ترسی زیاتری لە بەهێز بوونەوە و پەرەسەندنی بنکەکانی بەرخۆدان لە سووریای لێ پەیدا بووە.

نیگەرانی ئیسرائیل لە سەفەری بەشار ئەسەد بۆ تاران

خاڵی گرینگی دیکە لە سەفەری ئەم دواییەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بۆ تارانە.

سەفەرە ناوچەییەکانی سەرۆک کۆمار، دەتوانێت هۆکارێکی دیکە بۆ تووڕەیی ئیسرائیل بێت، لەبەر ئەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی لەبیر کردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەوان بە دوای جێ پێ خۆیان لە ئەو وڵاتانە بوون بەڵام ئێستا ئەو هەلەیان لە دەست داوە.

دەوڵەتی بێنێت خەریکە دەڕووخێت

ئەو خاڵەش جێی سەرەنجە کە دەولەتی نەفتالی بێنێت لە سەروبەندی ڕووخانە و هەر ڕۆژە ژمارەیەک لە پاڵپشتانی سیاسی خۆی لەدەست دەدات و لە کنست دەکشێنەوە.

هۆکارەکانی ئیسرائیل چ کەسانێکن؟

ئیسرائیل خەریکی تێپەڕاندنی ڕۆژانێکی ئەستەم بووە لە چەند مانگی ڕابردوو و ئەویش لە بەر هێرشەکانی بەرخۆدان بۆ سەر ئیسرائیل بووە و ئەوانیش ئەوە لە چاوی ئێران و هێزەکانی دەبینن هەر بۆیە ئەوانیش بەدوای پڕچەک کردن و بەکارهێنانی سیخورە ناوخۆییەکان لە وڵاتانی جیاواز دەگەڕێن کە تیرۆر ئەنجام بدەن.

تیرۆری شەهید سەیاد پەڕینەوە لە هێڵی سوور بوو؛ وەڵامی توند بەڕێوەیە

خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئەو جەنایەتەی ئیسرائیل بێ وەڵام نامێنێتەوە. کەواتە لە ناو دڵی ئیسرائیلەوە بگرە تاوەکوو گوڵان و هەولێر و تەنانەت باڵوێزخانەکانی ئەو ڕژێمە دەتوانێت مەیدانی وەڵام دانەوە بێت.