بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتە سیاسییەکان لە ناوچەی فرات دوێنێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە پڕۆژی شارۆچکەسازی تورکیا بە ئامانجی گەڕاندنەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی سووریا و جێگیر کردنیان لە ناوچە سنوورییە داگیر کراوەکان و دەرکردنی خەڵکی خۆجەیی، خەسار لە ناوچەکە بدەن و چالاکی ڕێکخراوە توندڕەوەکان بەرز دەکاتەوە.
هەشت پارتی سیاسی لە ناوچەی فرات لە بەر گۆڕەۆانی ئازادی ژنان لە ناوەندی کۆبانێ بەیاننامەیەکیان بۆ رای گشتی بڵاو کردەوە. لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە تورکیا لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە بە کردنەوەی هەرێمی ئاسمانی و ڕێڕەوەکانی خۆی بۆ هاتنی گرووپە توندڕەوەکان بۆ سووریا، ڕۆڵی کاولکاریی لە دۆسیەی سووریا گێڕا.
ئەو بەیاننامە زیادی کرد: تورکیا ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە خاکی سووریای داگیر کردووە و پەناگەیەکی ئەمنیان بۆ هێزە تیرۆریستییەکان دروست کردووە و ڕەتوی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیان دەست پێکردووە کە ئەوە جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.