بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بۆڵدان سەرۆکی هەدەپە رایگەیاند: ئەردۆغان دژی کوردە و دهسیەی کوشتنی جەماڵ خاشقچی هەواڵنێرە کوژراوەکەی لە بری پارە فرۆشتە عەرەبستان.
بۆڵدان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حزبی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە ئاماژە بە هێرشی پۆلیس بۆ سەر رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئایسل دۆغان چالاکی سیاسی کورد لە دێرسیم وتی: حکومەتی ئەکەپە تەنیا نیگەرانی دەسەڵاتی خۆیە.
ئەم سیاسەتوانە کوردە لە درێژەدا وێڕای ئیدانە کردنی قەدەغەی کۆنسێرت و شانۆی کوردی لە کوردستانی تورکیا ڕایگەیاند: زمان و مۆسیقا و فەرهەنگی کورد بەزیندوویی دەمێتێتەوە و ئەمە حکومەتی ئەردۆغانە لەناو دەچێت.