بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێبرۆ گۆنای وتەبێژی هەدەپە لە لێدوانێکدا شەڕخوازییەکانی حکومەتی تورکیای هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەسف کرد و وتی کە پارتەکەی هەوڵی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی حکومەت دەدات.
ناوبراو بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی تورکیا لە گرووپە توندرەوەکان لە سووریا وتی: حکومەتی تورکیا ئاگری شەڕی ناوخۆیی سووریای گەش کردەوە و لە گرووپە جیهادییەکان بە شێوەی جیدی پاڵپشتی کرد.
گۆنای زیادی کرد: حکومەتی تورکیا بۆ تێوەگلانی ڕۆژاوا لە پرسی پەنابەرەکان لەسەر ئاوارە کردنی 100 هەزار پەنابەر حوسێبی کرد. ئەنجامی ئەوەش بووە قەیرانی پەنابەران کە تا ئێستاش درێژەی هەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە 1.5 لیر لە هەر 5 لیر ماڵیات لە ئەو وڵاتە لە ڕێگای شەڕدا خەرج دەبێت، وتی: حکومەتی تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم شەڕی بردووەتە ئەودیوی سنوورەکانەوە و ئەوەش هەر لە دریژەی دژایەتی لەگەڵ کورد ئەنجام دەدرێت.