بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەتی تورکیا پاگەندەی کرد کە فەنلاند و سوید داواکارییەکانی تورکیا لەسەر ڕادەست کردنەوەی 33 ئەندامی جەماعەتی گولەن و پەکەکەیان ڕەت کردووەتەوە و تا کاتێک کە داواکارییەکانی حکومەتی تورکیا لەسەر ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی جەماعەتی گولەن و پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ لەسەر ئەو وڵاتە جێبەجێ نەکەن، ئەو وڵاتە لەگەڵ بەندام بوونی فەنلاند و سوید ڕازی نابێت.
ڕۆژنامەی حوڕیەت لە نزیکترین مێدیاکان بە حکومەتی تورکیاوە ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێکدا پاگەندەی کرد کە داواکاری وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەزارەتی دادی فەنلاند بۆ ڕادەست کردنەوەی 6 ئەندامی جەماعەتی گولەن و 6 ئەندامی پەکەکە، هەروەها داواکاری وڵاتەکەی لە سوید بۆ راەست کردنەوەی 10 ئەندامی جەماعەتی گولەن و 11 ئەندامی پەکەکە ، هەر هەموویان بێ وەڵام ماونەتەوە.
هەروەها پاگەندەی کرد کە ڕازی نەبوونی تورکیا بە ئەندامێتی فەنلاند و سوید، ئەو دوو وڵاتەی ناچار کردووە کە وەزیرانی دەرەوەیان بۆ چارەسەری کێشەکە بنێرنە ئەنقەرە.