چەند کەس لە هێزەکانی تورکیا کە بە گوشار و بە بێ خواستی خۆیان بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کوردستانی عێراق نێردرابوون، رایانگەیاند:  زۆربوونەوەی خەساری شەڕ لە کوردستانی عێراق بۆتە هۆی شەڕی نێوان هێزەکانی تورکیا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کەس لە هێزەکانی پاسەوانی ناوخۆی شڕناخ کە بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کوردستانی عێراق نێردرابوون، لە زۆربوونەوەی ڕێژەی کوشتنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و هەروەها شەڕی نێوان هێزەکانی ئەو وڵاتە و ئەرتەش و هێزەکانی پاسەوانی ناوخۆ هەواڵیان داوە.

هێزەکانی پاسەوانی ناوخۆ کە بە زۆر و گوشار بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنی نێردراون، لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا ڕوونیان کردۆتەوە کە ژمارەی کوشتنی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لەم شەڕانەدا زۆر بووە و ژمارەیەکی زۆریش ون بوون هەر بەم بۆنەوە هێزەکانی پاسەوانی ناوخۆ بە زۆر بۆ شەڕ دەنێرن.

ئەوان رایانگەیاندووە ئەرتەشی تورکیا دەیەوێ لەم هێزانە بۆ بەرگری لە خۆی کەڵک وەربگرێت و گەر کەسێک لەم هێزانە نەیەوێ بچێتە نێو ئەم شەڕەوە، بە توندی لە گەڵی رووبەڕوو دەبنەوە.

لە حاڵێکدا کە میدیاکان لە کوردستانی عێراق و تورکیا لە زۆر بوونی ژمارەی کوژراوانی هێزە سەربازییەکانی تورکیا هەواڵ ئەدەن، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ تەنیا کوژرانی یەک کەسی راگەیاندووە.