پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بنەمای چوونە دەرەوە لە قەیرانی سیاسی ئێستای وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ئالی پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند: گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕوانگەیەکی نەتەوەیی و بەرچاوگەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان کوردەکان و چوونە دەرەوەی ڕاستەقینە لە قەیرانی سیاسی ئێستایە کە لایەنەکانی دیکە لەسەر درێژەدانی داکۆکیان هەیە.

ئالی زیادی کرد: گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەروەها بەرچاوگەیەکی ڕاستیەقینەیە کە بەرژەوەندی، پۆست و خاڵی لەگەل نییە و تەنانەت بانگهێشت کردنی نوێنەرە سەربەخۆکانیش بانگهێشتێکی ڕاستەقینەیە کە نیشاندەری ڕوانینێکی هێور و هێمنە بە چوونە دەرەوە لە قەیران و خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێننای حکومەت کە دواکەوتووە و هاووڵاتیان تاوانەکەی دەدەنەوە.