بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ورهان لەم بارەوە وتی: تورکیا دەیەوێ بە دامەرزاندنی چەند بنکەی سەربازی لە مەودای نێوان دوو پارێزگای دهۆک و نەینەوا بە سەر ناوچەدا زاڵ بێت.
ئەو وتیشی: تورکیا بۆ مانەوە لە پارێزگای نەینەوا و سنجار جیدییە و هەوڵ ئەدات بە دامەزراندنی رێگای نوێ بە سەر سنووری عێراق و سووریا زاڵ بێت.
ناوبراو ئامانجی تورکیا لەم جموجۆڵانەی بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە، گرووپە ئێزدییەکان و هەروەها راگرتنی شەڕ لە ناوچە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان راگەیاند.