بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوپەیمانی دژی داعش و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیان بۆ دەستگیر کردنی کەسە گومانلێکراوەکانی ناوچەی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەریتانیا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان لە ناوچەی پڕ لە کێڵگەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوو و دەستگیر کردنی ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەو گوندە هەواڵیان داوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ئێسکۆرتی کۆپتەر و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانان، هێرشیان کردە سەر پاڵاوتنگەکانی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور و چەندین گەنجی گوندی نزیک لە ئەو پاڵاوتنگەیە و هەروەها ژمارەیەک لە کرێکارەکانی ئەو پاڵاوتنگەیەیان دەستگیر کردووە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا پاگەندەی کردووە کە ئەو دەستگیر کردنانە بە هۆکاری نادیار ئەنجام دراوە و بە هۆی دەستگیر کرانی کرێکارەکانی ئەو پاڵاوتنگە، ڕەوتی پاڵاوتن ڕاگیراوە.