بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەی دەستی، کانگاکان و کشتوکاڵی سنە ڕۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی مێدیایی پێنووس کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پارکی زانست و تەکنۆلۆژیا بەڕێوە چوو، وتی: ئەم فێستیڤاڵە مێدیاییە بە مەبەستی سەرەنجی زیاتر بە پێگەی هەواڵنێران بەڕێوە چووە و ئێستاش سێهەمین خولی بەڕێوە دەبەین و هیوادارین بتوانین لە ئاستی ناوچەیی و نەتەوەییش بەڕێوەی ببەین.
شیاوی باسە کە 60 بەرهەم بۆ ئەم فێستیڤاڵە نێردرابوو کە بە دەنگی لێژنەی داوەرەکان لە هەموو بوارەکان کەسە براوەکان ناسێندران و خەڵات کران.