بە گوێرەی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، لە ماوەی مانگی پێشوودا ٢٥ کەس لە هێزە کوردەکان گیانیان لە دەست داوە کە ٦ کەسیان بە هۆی هێرشی تورکیا و ١٨ کەس بە هۆی هێرشی داعش کوژراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە نوێترین راپۆرتی خۆی لە سەر دۆخی باکووری سووریا، لە کوژرانی ٥٨ کەس لە ماوەی مانگی پێشووی زایینی لە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریا هەواڵی دا.

ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها لە کوژرانی ٢٥ کەس لە هێزە کورد- عەرەبەکانی سووریا لەم ناوچە هەواڵی داوە. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ١٨ کەسیان لە هێرشی داعش و ٦ کەسیان لە هێرشی تورکیا کوژراون.